وەزیرێکی پاکستانی لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا

عەبدول شاکور، موفتی و وەزیری کاروباری ئایینی پاکستان
عەبدول شاکور، موفتی و وەزیری کاروباری ئایینی پاکستان

K24 - هەولێر:

عەبدول شاکور، موفتی و وەزیری کاروباری ئایینی پاکستان لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "Dawn"ـی پاکستانی، رووداوەکە لە ئیسلام ئاباد، پایتەختی پاکستان روویداوە.

رۆژنامەکە لە زاری پۆلیسی شارەکەوە بڵاویکردەوە، وەزیرەکە بە تەنیا لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و لەکاتی رووداوەکەدا، سەری بریندار بووە.

پۆلیسی ئیسلام ئاباد راشیگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی بە ئۆتۆمبێلی وەیزرەکەدا کێشاوە، پێنج کەسی تێدا بووە و، هەر هەموویان دەستگیرکراون.

عارف عەلەوی، سەرۆک کۆماری پاکستان و شێهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان سەرەخۆشی خۆیان بۆ بنەماڵەی ئەو وەزیرە دەربڕی.