لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە دوبەی 16 کەس گیانیان لەدەستدا

.
.

K24 - هەولێر:

یەکەی بەرگری شارستانی دوبەی بڵاویکردەوە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەیەکێک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە شاری دوبەی 16 کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.

یەکەی بەرگری شارستانی دوبەی بڵاویشیکردەوە، ئاگرەکە درەنگانێکی شەو لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی ئەلرەئسی دووبەی کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، زۆرینەی ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە هۆکارەکەی خنکانیان بووە بە دوکەڵ.

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستنیشاننەکراوە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.