به هۆكارێكی سه‌یر ناكۆكی كه‌وته نێوان سه‌ڵاح و ئه‌لنینی
سەرەڕای ئەو دۆستایەتیە به‌هێزه‌ی كه هه‌یانبوو، هاوكات له هه‌ڵبژارده‌ی میسریش به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام درز و ناكۆییه‌كی زۆر له نێوان محه‌مه‌د سه‌ڵاحی یاریزانی لیڤه‌رپوول و محه‌مه‌د ئه‌لنینی یاریزانی یانه‌ی ئارسێناڵ دروستبووه، به‌جۆرێك هه‌ردووكیان له سۆشیاڵ میدیا یه‌كتریان ئه‌نفۆڵۆ كردووه، به‌مه‌ش هه‌واداره‌كانیان تووشی سه‌رسوڕمان كردووه.
محەممەد سەڵاح ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له دوایین یاریی لێدانێكی پێناڵتی به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ له‌ده‌ست دا. دواتر ئارۆن رامسدێل گۆڵپارێزی یانه‌ی ئارسێناڵ وێنه‌یه‌كی خۆی له ئینستاگرام پۆست كردووه كه تێیدا له‌به‌رده‌م محه‌مه‌د سه‌ڵاح دڵخۆشی خۆی ده‌رده‌بڕێت، له‌وكاته‌دا ئه‌ستێره میسرییه‌كه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول دڵته‌نگ و توڕه‌یه.
محه‌مه‌د ئه‌لنینی ئه‌و وێنه‌یه‌ی رامسدێڵی له ئینستاگرام لایك كردووه، ئه‌مه‌ش محه‌مه‌د سه‌ڵاحی توڕه كردووه، له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا محه‌مه‌د سه‌ڵاح له ئینستاگرام ئه‌لنینی هاونیشتیمانی ئه‌نفۆڵۆ كرد، ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م وێنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌لنینی سڕییه‌وه، پاشان ئه‌لنینی به هه‌مان شێوه سه‌ڵاحی ئه‌نفۆڵۆ كرد.