لە ئەمه‌ریکا هێرشێکی چەکداریی گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە

لە ئەمه‌ریکا هێرشێکی چەکداریی گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە
لە ئەمه‌ریکا هێرشێکی چەکداریی گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە

K24 – هەولێر:

لە ئاکامی هێرشێکی چەکداریی لە شاری دەیدڤیلی سەربە ویلایەتی ئالابامای ئەمه‌ریکا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە دامەزراوەی پۆلیسی ئالاباماوە بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر 22:30 شەوی شەممە لە ئاکامی هێرشێکی چەکداریی کە ئەگەری هەیە لە ئاهەنگێکی رۆژی لەدایکبووندا روویدابێت، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

فەرمانڕەوای ئالاباما، کەی ئیڤی لە پەیامێکیدا لە تویتەر رایگەیاند: "ئەم بەیانییە لەگەڵ خەڵکی دەیدڤیل و براکانم لە ئالاباما ماتەم دەگرم. تاوانە توندوتیژییەکان هیچ جێگەیەکی لە ویلایەتەکەمان نابێتەوە" و ئاماژەی بەوە کرد، کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات.

بەرپرسان، هێشتا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو رووداوه‌ بڵاو نەکردووەتەوە کە ئایا هیچ کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیر کراوە یاخوود نا.