فڕێدانی پاشماوە بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان

kurdistan24.net

K24 – سۆران:

فڕێدانی پاشماوە لە دەڤەری سۆران کە ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن مەترسیەکی گەورەی لەسەر ژینگەی ناوچەکە دروستکردووە و سەرەڕای نەبوونی کارگەی ریسایکلین ئاریشەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16ــی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023)، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە کوردستان24ــی راگەیاند، لە رێگای تیمێک زۆر بە وردی دیراسەی پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە دەکەن و هەروەها خودی سەرۆکوەزیرانیش راستەوخۆ چاودێری پرۆسەی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات.

دەڤەری سۆران بە پایتەختی گەشتیاری ناسراوە، کێشەی سەرەکی شوێنە گەشتیارەکانیشی فڕێدان و کۆبوونەوەی زبڵ و پاشماوەیە، ئاریشەکە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت و ئیدارەی ناوچەکەش لە هەوڵی چارەسەری بنەڕەتیدایە.