کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکانی باکوور ئەگەری کەمێک تاوە بارانی پچڕ پچڕی هەیە لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە  بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  30 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى

دهۆک : 26 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 27 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  28 پلەى سیلیزى

سۆران :  27 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  31 پلەى سیلیزى