کۆبوونەوەی شاندی حکومەت و قوباد تاڵەبانی دەستیپێکرد

بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر
بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر

K24 - هەولێر:

شاندی حکوومەت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەشتنە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

شاندی حکومەت بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆدەبنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندەکە لە هەریەک لە پشتیوان سادق، سەرۆکی تیمی وزاری پارتی و دانا عەبدولکەریم، ئەندامی تیمی وزاری بزووتنەوەی گۆڕان و عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێکدێت.

لە کۆبوونەوەی پێشووتری ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.