ھەندێك پەرلەمانتاری كورد بێ ئومێدن لە بەغدا
K24 - بەغدا
هه‌رچه‌ند ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای چه‌ند مانگێك توانی جارێكی دیكه ده‌ست به دانیشتنه‌كانی بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ په‌رله‌مانتار ئه‌مجاره‌ش بێئومێدی خۆیان له باره‌ی ئه‌و دانیشتنانه ناشارنه‌وه و، هه‌ندێكی دیكه‌ش به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و دانیشتنانه و پێشبینی ده‌كه‌ن، له داهاتوودا كاره‌كان رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌خه‌نه روو، كه له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا هه‌ریه‌ك له ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات رۆڵی خۆیان له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا بگێڕن.