کۆمپانیای سێگا بە 776 ملیۆن دۆلار کۆمپانیای یاری ئەنگری بێردس دەکڕێت

K24 - هەولێر

کۆمپانیای ژاپۆنی سێگا لەگەڵ کۆمپانیای رۆڤیۆ رێکەوتووە سەرجەم پشکەکانی بە نرخی 11 دۆلار بۆ هەر پشکێک کۆمپانیاکە بکڕێت کە دروستکەری یارییەکانی ئەنگری بێردسن، رۆڤیۆی فیلەندی رەزامەندی بۆ فرۆشتنی کۆمپانیاکە. 


کۆمپانیای بەناوبانگی ژاپۆنی SEGA رایگەیاند بە ئۆفەری 776 ملیۆن دۆلار بەنیازی کڕینی ئەو کۆمپانیایەن کە یارییەکانی Angry Birds دروستدەکەن و بڵاودەکەنەوە، کۆمپانیای Rovioـی فیلەندی بەو ئۆفەرە رازین. 


یارییەکانی رۆڤیۆ زیاتر لە 5 ملیار جار داونڵۆد کراون، IPـی ئەنگری بێردس دراوەتە چەندین کۆمپانیای جیاواز تا یاری، فیلم و زنجیرەی کارتوونی لێ دروستبکرێت، یەکێکە لە بەناوبانگترین ناو لەمێژووی بابەتی تەرفیهی. 


کۆمپانیای ژاپۆنی سێگا لە ساڵی 1960 لە شاری تۆکیۆ دروستبووە، بە سۆنیک و تۆتاڵ وۆر دەناسرێن، بە کۆنسڵی یارییەکان Genesis و Mega Drive لە ساڵانی 1990ـەکان هاتنە ناو بازرگانی ڤیدیۆ یارییەکان.