به‌غدا داوا ده‌كات ژاپۆن له پته‌وكردنی ژێرخانی عێراق رۆڵی هه‌بێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت به بایه‌خه‌وه له شاره‌زایی كۆمپانیاكانی ژاپۆن له‌بواری په‌ره‌پێدانی ژێرخانی عێراق ده‌ڕوانێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، له‌دیدارێكی له‌گه‌ڵ فۆتۆشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن له‌عێراق رایگه‌یاندووه، حكومه‌ت به‌گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی له‌گه‌ڵ ژاپۆن ده‌ڕوانێت و ده‌خوازێت به‌ئاڕاسته‌ی راكێشانی شاره‌زایان و كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان هه‌نگاوبنێن، له‌پێناو پێشخستنی ژێرخان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ره‌خساندنی وه‌ربه‌رهێناندا.
له‌به‌رانبه‌ردا باڵیۆزی ژاپۆن جه‌ختی له خواستی دامه‌زراوه پیشه‌سازی و ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا له‌عێراق كردووه‌ته‌وه.