"ره‌نگه ڤاڵڤێردی بۆ 12 یاریی سڕ بكرێت"
بەپێی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لێژنەی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی بڕیاریداوە دۆسیەکەی ڤالڤێردی یاریزانی ریال مەدرید و باینای یاریزانی ڤیاریال رادەستی لێژنەی لالیگا بکات و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم رووداوە دەکەن.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە بڕیارە رۆژی چوارشەممە لێژنەی سزاکان لە لالیگا کۆ ببێتەوە و هەردوو یاریزان بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەوەی قسەی خۆیان لەسەر رووداوەکە بکەن، هێما بۆ ئەوەش کراوە ئەگەر هەیە ڤالڤێردی ئۆرۆگوایی بۆ چوار تا دوازدە یاریی سڕ بکرێت و لە ماوەی مانگ و نیوێکدا سزاکە جێبەجێ دەکرێت.
لە دوای یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و ڤیاریال، ڤالڤێردی لە دەرەوەی یاریگا لە باینای داوە و ئەم یاریزانەش لە لایەن پۆلیسەوە سکاڵای لەسەر یاریزانەکەی ریال مەدرید تۆمار کردووە.
سه‌ره‌تای ئه‌و ناكۆكییه بۆ یاریی نێوان هه‌ردوو یانه له 19ی یه‌نایه‌ر له جامی شای ئیسپانیادا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ برده‌وه و ئه‌وكات یاریزانه‌كه‌ی ڤیاڕیاڵ به ڤاڵڤێردی گوت: بگری ئێسته، چونكه كوڕه‌كه‌ت له‌دایك نابێ. ئه‌وه له كاتێكدا بوو، كه یاریزانه ئۆروگواییه‌كه و خێزانه‌كه‌ی مینا بۆنینۆ، خه‌ریك بوو منداڵه‌كه‌یان له‌ده‌ست بده‌ن له‌و كاته‌ی مینا سك‌پڕ بوو.