ئەوروپا ئیدانەی سەپاندنی سزای زیندانیکردنی چالاکوانێکی سیاسی لەلایەن رووسیا دەکات

ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا
ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا

K24 - هەولێر:

یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی سەپاندنی سزای زیندانیکردنی 25 ساڵ بەسەر چالاکوانێکی سیاسی لەلایەن رووسیا دەکات.

گوتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەم بڕیارە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی دادوەرییە لەلایەن رووسیا بۆ کپکردنی دەنگی ناڕازی لەو وڵاتە.

پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی یەکێتی ئەوروپا هه‌روه‌ها گوتی: "یەکێتی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری کەیسی ڤلادیمیر کارا مورزا ده‌كات، بە توندی ئیدانەی سەپاندنی سزای زیندانی 25 ساڵ زیندانی بە هۆکاری سیاسی بەسەر ناوبراودا دەکەین".

ده‌شڵێت: "ئەمە شێوازێکی دیکەی دەسەڵاتی رووسیایە لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی دەدوەری بۆ کپکردنی چالاکوان، بەرگیرکارانی مافی مرۆڤ و دەنگێک دژایەتی دەستدرێژییە نایاسایی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا بکات."