روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له میانه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی باندێكی شه‌ش كه‌سی بڵاوبووه‌ته‌وه، كه چه‌كی بانكی ساخته‌یان بۆ دزینی بڕه پاره‌یه‌ك له بانكێكی حكومی به‌كارهێناوه، دوور و نزیك ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 18ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2023) وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی باندێكی شه‌ش كه‌سی، كه چه‌كی بانكی ساخته‌یان بۆ دزینی بڕه پاره‌یه‌ك له بانكێكی حكومی به‌كارهێناوه، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نین، دوور و نزیك ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه و هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و تاوانه‌دا ده‌ستیان نه‌بووه و به‌شدار نه‌بوون .
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره دۆسیانه‌دا بكه‌ن و ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مه‌رامی میدیایی خۆیان به‌كارنه‌هێنن.