لە رانیە دەستبەسەر بڕێکی زۆر خواردنەوە کحولییەکاندا گیرا

kurdistan24.net

K24 – رانیە:

لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە، دەستیانگرت بەسەر بڕێکی زۆر لە خوارنەوە کحولییەکان کە لە کۆگایەکدا هەڵگیرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە (18ــی نیسان/ ئێپڕێڵی2023)، کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە، بە کوردستان24ــی راگەیاند، کە ئەم خوارنەوە کحولیانە لەلایەن بەشی ئابووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رانیە راگیرابوو و بڕەکەی 537 کارتۆنە، دوای ئەوە کە کۆمەڵێک لیژنەی تایبەتمەند هاتن پشکنینیان بۆ کرد.

هەروەها راشیگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینانەکان دەرکەوت ئەو خواردنەوە کحولییانەی دەستیبەسەردا گیراوە، پێشتر بەشێکی کراببووەوە و بارکۆدی ساختەی لێدرابوو، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی لیژنە هاوبەشەکانە و سەرجەم خوارنەوەکانیش لەناو دەبرێن.