وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: بلینكن ده‌ستخۆشی له سوودانی ده‌كات بۆ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سوودانی و بلینكن ئاشكراده‌كات.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بلینكن ده‌ستخۆشی له سوودانی ده‌كات، بۆ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە (18ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییەکە‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئه‌مەریكا و شێوازه‌كانی پته‌وكردنی له‌سه‌ر ئاست و بواره جیاجیاكاندا كرد.
هە‌روه‌ها تاوتووێی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقیان كرد له بواری چاكسازی ئابووری و بەهێزکردنی تواناکانی هێزه ئه‌منییەکانی عێراق له‌راونانی پاشماوه‌ی تیرۆریستان لەگه‌ڵ رۆڵی ئه‌مەریكا له‌پێشكەشكردنی یارمه‌تەیه‌كان له‌بواری راوێژكاری و راهێنانی سه‌ربازی.
لەلایەن خۆیەوە، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق كرده‌وه له پرسە ئه‌منی و ئابووریه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچەکە و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها جەختی لە هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامکردنەوە و به‌هێزكردنی سیاسه‌تی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکان کردەوە.