سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
عه‌لی فه‌یسه‌ڵ ده‌حام، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران رایده‌گه‌یه‌نێت، دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌شكردووه.
ده‌حام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و كۆتاییهێنان به ئه‌ركی له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
ده‌شڵێت، دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان، پیاوێكی ئازا‌و پیشه‌یی، راستگۆ، بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری دا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.