رووسیا.. دووباره كۆرۆنای نوێ ده‌ركه‌وته‌وه
K24 – هەولێر:
ده‌سته‌ی "رۆس پۆتریپ نادزۆر" بۆ چاودێری مافی بەکاربەرانی رووسی، دۆزینەوەی یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای نوێ به‌ناوی "ئارکتوروس" راگەیاند.
ده‌سته‌كه ئاماژەی بەوەشکرد، ڤایرۆسه‌كه زۆر بەخێرایی لەناو دانیشتوانی هیندستاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و چەند حاڵەتێکیش له رووسیا تۆماركراوه.
بە گوتەی پسپۆڕانی رووسیا، بەراورد بە هەموو گۆڕانکارییەکانی پێشووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، "ئارکتوروس" بە گۆڕاوێکی درم دادەنرێت.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیدار نییه، و پێویستیشی بەگرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی تووند نییە، سەرەڕای خێرا بڵاوبوونەوەی.
جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له چه‌ند رۆژی رابردوودا لە هیندستان دەرکەوت، رێژه‌ی تووشبوون نزیکەی چوارهەزار حاڵه‌ت بوو، پاشان "ئارکتوروس" رووی لە ئیسرائیل کرد و پاشان بۆ سەنگاپورە دواجار گەشتە وڵاتانی ئەوروپی.