حه‌لبووسی پیرۆزبایی له‌ ئێزدییه‌كان ده‌كات

محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان، پیرۆزبایی لە هەموو ئێزدییەکانی عێراق دەکات.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق نووسیوویه‌تی: به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كان، پیرۆزبایی له‌ پێكهاته‌ی ئێزدی له‌ عێراق ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها له‌ تویته‌كه‌یدا حه‌لبووسی هیوای ساڵێكی پڕ له‌ دڵخۆشی و سه‌قامگیری بۆ خواستن.