وەزیری بەرگری ئەمەریکا: هیوادارین بەر لە مانگی تەمموز سوید ببێتە ئەندام لە ناتۆ

وەزیری بەرگری ئەمەریكا، لوید ئۆستن
وەزیری بەرگری ئەمەریكا، لوید ئۆستن

K24 – هەولێر:

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا هیوادارە پێش کۆبوونەوەی لوتکەییەکەی مانگی حەوت لە ڤیڵنیۆسی پایتەختی لیتوانیا، سوید ببێتە ئەندام لە ناتۆ.

ئۆستن لە میانه‌ی دیدارێکی هاوبەش لە ستۆکهۆڵم لەگەڵ هاوتا سویدییەکەی پۆڵ جۆنسن، گوتی: "بەم دواییانە وڵاتی فینلاندمان وەک 31مین ئەندامی هاوپەیمانی وەرگرت و پێشبینی دەکەین سوید وەکو 32مین قبوڵ بکەین، چاوەڕوانی ئەمە دەکەین پێش کۆبوونەوە لووتکەییەکەی مانگی حەوت.

رۆژی سێشەممە 4ــی نیسان، فینلاند بوو بە 31مین ئەندامی ناتۆ، دوای ئەوەی هاڤیستۆ پێکا، وەزیری دەرەوەی فینلاند بەڵگەنامەی ئەندامێتی وڵاتەکەی رادەستی ناتۆکرد و دواتر واژووکرا لەلایەن ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەروەی ئەمەریکا بە ئامەدەبوونی جینس ستۆڵتینبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ.