رووسیا لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاوە هۆشداری دەداتە کۆریای باشوور

ئاڵای رووسیا
ئاڵای رووسیا

K24 - هەولێر:

کۆریای باشوور رایگەیاندووە، ئەگەر رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا بەرفراونتر باکات، ئامادەیە هاوکاری پێشکەش بە ئۆکرانیا بکات، لە بەرامبەردا رووسیا هۆشداری دەداتە کۆریای باشوور.

لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24ـی شوبات/ فێبرایەری 2023ـییەوە، کۆریای بشوور هاوکارییە مرۆییەکانی پێشکەش بە ئۆکرانیا کرد، هاوکات بە دووری خستبووەوە بە چەک و تەقەمەنی هاوکارییەکانی پێشکەش بەو وڵاتە بکات.

ئەمڕۆ (چوارشەممە 19ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) یۆن سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاند، ئەگەر رووبەڕووی بارودۆخێک ببینەوە و نەتوانرا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەری بێدەنگ بێ، بەدڵنییاییەوە ئەو کات ئه‌سته‌مه‌ بتوانین هاوکارییەکانمان بەتەنیا لە رووی مرۆیی و ماددییەوە پێشکەش بە ئۆکرانیا بکەین.

لە بەرامبەردا دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەو هەڵوێستەی سەرۆکی کۆریای باشوور دەربڕی و رایگەیاند، ئەو هەڵوێستەی کۆریای باشوور جێی داخە و دۆستانە نییە، بەڵکو هەر جۆرە پڕچەککردنێکی ئۆکرانیا لەلایەن کۆریای باکوورەوە، واتە تێوەگلانی ئەو وڵاتە لە جەنگەکە.