لەتیف رەشید بانگهێشتنامەیەکی لە هەولێرەوە پێگەیشت

K24 – هەولێر

بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بۆ جینۆساید دژی گەلی کوردستان کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، بانگهشتنامەیەک ئاراستەی سەرۆککۆماری عێراق کرا.

ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر، بڵاویکردەوە "رێککەوتی 19 ی 4ی 2023  د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام، پێشوازیکرد لە د.عەلی فەیلی، راوێژکاری سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کاروباری کوردە فەیلییەکان و پ.ی.د.کامەران یونس محەممەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر".

ئاماژە بەوەکراوە "لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار، بانگهێشتنامەیەکی لە لیژنەی باڵای کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بۆ جینۆساید دژی گەلی کوردستان پێگەیشت، بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە کە بەمزووانە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت".

.