کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 کاتژمێری داهاتوودا کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر دەبێت، لە هەندێک کات و شوێندا رێژنە باران و هەورە بروسکە دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی تاوە باران و بروسکە بەشێوەى لابەلا لە ناوچەکانی هەرێم، کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری زیاتر دەبێت .

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی هەینی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ رێژنە باران و بروسکە، سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەبارێت  پاشان کاریگەری بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم درێژدەبێتەوە. پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور بڕی دابارین مام ناوەند بێت، بۆ کاتەکانی شەودا کەشە جێگیر دەبێتەوە. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ  تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە (3-4) پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  27پلەى سیلیزى

سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى

دهۆک: 24 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 25 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  25 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  31 پلەى سیلیزى