ئیدارەی خۆسەر ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بکات

عەفرین
عەفرین

K24 - هەولێر

ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی سووریا دەربڕی، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ قەیرانی وڵات.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئیدارەی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا کە شەوی چوارشەممە بڵاوی کردووەتەوە و رایگەیاند: ئامادەیی خۆمان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی سووریا هەموو لایەنە سووریاییەکان دووپاتدەکەینەوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سووریا.

ئیدارەی خۆسەر بانگەوازی بۆ وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو هێزە نێودەوڵەتییەکانی چالاک لە پرسی سووریا کرد، کە رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەر بگێڕن لە گەڕان بەدوای چارەسەرێکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی سووریا.

ئیدارەی خۆسەر، لە ساڵی 2018دا، چەندین خولی گفتوگۆی لەگەڵ دیمەشقدا کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنێت.

بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا چەندین جار کوردەکانی تۆمەتبار کردووە، کە سەرکردایەتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ داعش کردووە و توانیویەتی لە ناوچەیەکی فراوان لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بە پاڵپشتی ئەمەریکا، شکستی پێبهێنێت.

ئیدارەی خۆسەر لە راگەیەندراوەکەدا پابەندبوونی خۆی بە "یەکێتی خاکەکانی سووریا" دووپاتکردەوە، جەختی لەسەر گرنگی دامەزراندنی سیستەمێکی ئیداری فرەیی، لامەرکەزی، دیموکراسی، سیاسی کرد، کە مافەکانی هەمووان بەبێ جیاوازی بپارێزێت".

هەروەها داوای دابەشکردنی سەروەت و سامان و سەرچاوە ئابوورییەکان دەکەن بە شێوەیەکی "دادپەروەرانە" لە نێوان ناوچەکانی سووریادا، لەوانە کێڵگە نەوتی و گازییەکان، کە دیارترینیان کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدایە.