"كریستیانۆ له وڵاتی سعوودیه ده‌رده‌كرێت"
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دوایین یاریی به‌رامبه‌ر هانده‌رانی هیلال كردی داوا ده‌كرێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ دیپۆرت بكرێته‌وه و ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكرێته‌وه. پارێزه‌رێكی یاساییش ئه‌م بابه‌ته وه‌كو كه‌یسێك ده‌خاته به‌رده‌م داواكاری گشتی وڵاتی سعوودیه.
دوای کۆتایی یارییەکەی نه‌سڕ بەرامبەر هیلال لە یاریی دێربیی ریاز کە 2-0 دۆڕان، کاتێک هاندەرانی هیلال هاواریان دەکرد 'مێسی، مێسی، مێسی'، کریستیانۆ رۆناڵدۆ تووڕەبوو هەڵسوکەوتێکی ناشرینی بەرامبەر هاندەرانی هیلال کرد، کە گرتەی هەڵسوکەوتەکەی دۆن لەلایەن هاندەرانەوە گیراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و بووەتە هۆی تووڕەبوونی هاندەرانی یانە شینپۆشەکە.
ڤیدیۆیه‌كی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوبووه‌ته‌وه کە تێیدا ڕۆناڵدۆ "جوڵەیەکی "شه‌رمه‌زاركه‌ر"ـی بۆ هاندەرانی هیلال له یاریگای نێودەوڵەتی شا فەهد دەرهێنا.
ئایا كه‌یسی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی گواستراوەتەوە بۆ داواکاری گشتی؟!"، پرسیارێک کە لەلایەن ملیۆنان هاندەری تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا کراوە.
سەرۆکی پێشووی لیژنەی دیسپلین و ره‌وشت و ته‌مبێكردن جەختی لەوە کردەوە کە جوڵەکەی ڕۆناڵدۆ؛ لە چوارچێوەی دەسەڵاتی داواکاری گشتیدا نییە، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیه ده‌توانێت سزای بدات.
ئه‌یمه‌ن ئەلریفا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە سایتی مایکرۆبلۆگینگ لە تویتەر ئاشکرایکردووە، کە جوڵه "شەرمەزارکەرەکەی" کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به بڕگەکانی مادەی 47ـی یاسای وه‌رزشی هه‌یه كه له نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیه په‌سه‌ند كراوه، به‌مه‌ش ده‌بێت كریستیانۆ بۆ دوو یاریی سڕ بكرێت و به 20 هەزار ڕیاڵی سعوودیش سزا بدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به‌شێك له هانده‌رانی سعوودیه و پسپۆڕێكی یاسایی داوا ده‌كه‌ن كریستیانۆ رۆناڵدۆ له وڵاته‌كه‌یان ده‌ربكرێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و دیپۆرتی ئه‌ورووپای بكه‌نه‌وه.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕ کرد و تا ئێستا لە خولی نایابی سعوودیە 11 گۆڵی تۆمارکردووە، کە مووچەی سالانەی 200 ملیۆن یۆرۆیە.