لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون

K24 – کەرکووک

ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەرکووک – چەمچەماڵ، کەسێک گیانی لە دەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، خێزانێکی حەوت کەسی خەڵکی کەرکووک، بە مەبەستی سەردانیکردنی خزمەکانیان سەردانی قەزای چەمچەماڵیان کردووە، لە رێگەی بانی مەقان ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەرێت و بەوهۆیەوە ئەندامێکی خێزانەکە گیان لەدەستدەدات و شەش کەسی دیکەشیان برینداردەبن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (رەیان سەردار)ـە و تەمەنی 21 ساڵە و کەمێک پێش ئێستا لە گۆڕستانی پەنجاعەلی شاری کەرکووک بەخاک سپێردرا و ئەو شەش ئەندامەی دیکەشیان کە برینداربوونە، چوار کەسیان لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەون لە قەزای چەمچەماڵ و دوو کەسی دیکەشیان لە نەخۆشخانەی شارن لە شاری سلێمانی. بەپێی زانیارییەکان دۆخی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە.

.
.