ناوڕۆكی نامه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌سه‌د ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، ناوه‌ڕۆكی نامه‌ی عه‌بادی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ئاشكرا ده‌كات كه دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی له خۆ گرتووه.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر رایگه‌یاند نامه‌ی عه‌بادی كه راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی فاڵح فه‌یاز راده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د كردووه، باس له ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شاری ره‌قه‌ی سوریا و هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو لا سه‌باره‌ت به هێرش و ئابلۆقه ده‌كات.
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌عوه گوتی بابه‌تی دووه‌می نامه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌سه‌د باس له ده‌ستپێشخه‌ری توركیا ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ عێراق و سوریا. ئاماژه به‌وه‌شدا كه عێراق هه‌وڵی تواندنه‌وه سه‌هۆڵی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق ده‌دات.
پێشتر ئاژانسی سانای سوری، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و فه‌یاز بڵاو كردبوو، كه راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، نامه‌یه‌كی عه‌بادی سه‌باره‌ت به هاوكاری سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منییه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له شه‌ری دژی تیرۆر راده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د كردووه و له ورده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵیش ئاگادار كردۆته‌وه.