رووسیا 20 دیپلۆماتكاری ئه‌ڵمانی له وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات
K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، رووسیا 20 دیپلۆماتكاری ئه‌ڵمانی له وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی نێرده و تیمه دیپلۆماسییه‌كانی رووسیا له ئه‌ڵمانیا، مۆسكۆ 20 دیپلۆماتكاری ئه‌ڵمانی له مۆسكۆ ده‌ركرد.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه، ئه‌ڵمانیا پشتگیری راسته‌وخۆی ماددی و سه‌ربازی ئۆكرانیای كردووه، له پشتگیرییه‌كانیش به‌رده‌وامه.