به وێنه.. له شنگال سه‌گی بێلانه بوونه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی منداڵان
K24 - شنگال:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له سنووری قه‌زای شنگال، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا، به‌هۆی په‌لاماری سه‌گی بێلانه، یه‌ك حاڵه‌تی مردن و 20 بریندار له سنووره‌كه تۆماركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نه‌خۆشخانه سنوونێ به كوردستان24ـی راگه‌یاندووه، سه‌گی بێلانه بوونه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵك، به‌تایبه‌ت منداڵان.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 10 حاڵه‌تیی په‌لاماری سه‌گی بێلانه بۆسه‌ر مرۆڤ له سنووره‌كه تۆماركراوه.