سووریا داوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات

ئاڵای سووریا به‌سه‌ر وێرانه‌كانی جه‌نگدا
ئاڵای سووریا به‌سه‌ر وێرانه‌كانی جه‌نگدا

K24 - هەولێر:

سووریا ئیدانه‌ی به‌تاڵانبردنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌كات و داواش ده‌كات به‌ زووترین كات سوپاكه‌ی له‌ خاكی سووریا بكشێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ تویته‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی دزینی نه‌وتی سووریا له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كناگرێته‌وه‌.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌لی سووریا هه‌ژارتر ده‌كات و ئازاره‌كانی زیاترده‌كات.

هه‌روه‌ها دیمه‌شق داوا له‌ واشنتن ده‌كات، پشتگیرییه‌كانی بۆ تیرۆر، میلیشیا و هێزه‌ جوداخوازه‌كان له‌ناو خاكی سووریا بوه‌ستێنیت و له‌ خاكی سووریاش بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و قه‌ره‌بووی گه‌لی سووریاش بكاته‌وه‌.