به‌رپرسی سه‌نته‌ری میترۆ: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی خاڵی زۆر گرنگی تێدایه‌

ره‌حمان غه‌ریب
ره‌حمان غه‌ریب

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی، لە رۆژی رۆژنامەگەری کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی (کوردستان) له‌ په‌یامێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە ئازادی راگەیاندن بۆ ئەوەی ئازادانە و لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان کار و ئەرکەکانیان بەجێ بگەیەنن، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسی سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ڵێت: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی گرنگه‌، خاڵی زۆر گرنگی تێدایه‌.

ره‌حمان غه‌ریب به‌رپرسی سه‌نته‌ری میترۆ به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، چۆن رۆژنامه‌نووس مافی هه‌یه‌، به‌مشێوه‌یه‌ ئه‌ركیشی هه‌یه‌، نابێت ته‌نیا باس له‌ ماف بكه‌ین، ده‌بێت بزانین چ ئه‌ركێكمان له‌سه‌ر شانه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له‌ ئه‌ركه‌كانی رۆژنامه‌نووس كردووه‌، كه‌شتێكی زۆر گرنگه‌ و  ئه‌ركه‌كانمان بیر ده‌خاته‌وه‌.

به‌رپرسی سه‌نته‌ری میترۆ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند،  پێویسته‌ ئه‌و توندوتیژییانه‌ی كه‌ له‌ پێشووتردا به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی تری له‌سه‌ر بكرێت، كه‌ سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و سه‌نته‌ری میترۆ پێشوازی لێده‌كات.