سعود مستۆ: هێشتا پێكهاته‌ی ئێزدی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتییان هه‌یه‌

سعود مستۆ
سعود مستۆ

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان، ئه‌م پێكهاته‌یه‌ هێشتا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتییان هه‌یه‌.

سعود مستۆ، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، هەشت ساڵ پاش کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان، ئەم پێکهاتە ئایینییە هێشتا کۆمەڵێک کێشە و گرفتیان هەیە و لەوانەش هەوڵدان بۆ گۆڕینی دێموگرافییای ناوچەکەیان و پرسی پاراستنی ناسنامەی ئەوان وەک پێکهاتەیەکی ئایینی.

جەختیشی کردەوە، جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، رێگەچارەی سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە.