له راپرسییه‌كدا ده‌ركه‌وتووە له سه‌دا 72ـی فه‌ره‌نسییه‌كان له ئەدای ماكرۆن ناڕازین
K24 - هەولێر:
له راپرسییه‌كدا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 72ـی فه‌ره‌نسییه‌كان له ئه‌دای ماكرۆن رازی نیین، به‌تایبه‌ت له پرسی چاكسازیی خانه‌نشینان.
به گوێره‌ی ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌كی په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیڤۆپ، كه بۆ رۆژنامه‌ی (لۆ جۆرناڵ دو دیمانش) ئه‌نجامیدابوو، ده‌ركه‌وت به رێژه‌ی له‌سه‌دا 26ـی فه‌ره‌نسییه‌كان له ئه‌دای ئیمانوێڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رازین.
هه‌روه‌ها له راپرسییه‌كه‌دا به رێژه‌ی له‌سه‌دا 72ـی فه‌ره‌نسییه‌كان دژی كاره‌كانی ماكرۆنن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له 15ـی نیسان مه‌رسوومی چاكسازی بۆ سیسته‌می خانه‌نشینان ده‌ركرد.
رۆژی 14ی نیسانی 2023، ئەنجومەنی دەستووری فەرەنسا بڕیاری لەسەر پرۆژە یاسایی چاکسازی خانەنشینی دا، سەبارەت بە بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵ بۆ 64 ساڵ، تاوەکو ساڵی 2030، دواتریش لەماوەی 48 کاتژمێردا سەرۆکی فەرەنسا واژۆی لەسەر بڕیارەکە کرد و لە 1ی ئەیلوول بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.