سەرۆکی بەڕازیل: دۆخی ئێستای جیهان شۆکهێنەرە

لولا داسیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل | وێنە: U.S. News
لولا داسیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل | وێنە: U.S. News

K24 - هەولێر:

سەرۆکی بەڕازیل دەڵێت، دۆخی ئێستای جیهان شۆکهێنەرە و دڵڕەقی سیاسییەکان مەترسییە بۆسەر دیموکراسی.

لولا داسیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل رایگەیاند، سیاسییەکان دۆخێکی پڕ رق و کینەیان دروستکردووە، کە لە جەنگی جیهانی دووەمە بەو شێوەیە نەبووە و ئەمەش مەترسی بۆسەر دیموکراسییەت لە جیهان دروستکردووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "ئەوەی لە جیهاندا دەگوزەرێت، شۆکهێنەرە. من تەمەنم 76 ساڵە و لە کۆتاییەکانی جەنگی دووەمی جیهانی لەدایکبوومە. کەچی نەمبینیوە سیاسییەکان دۆخێکی رق و کینەی بەو شێوەیەی ئەم پێنج بۆ شەش ساڵە دروستبکات."

گوتیشی، "هەواڵی ساختە و جیهانی دیجیتاڵی، کە ڕێگە دەدات دەست بەسەر ئەقڵی خەڵکی و دەنگی هەڵبژاردنەکاندا بگرێت. ئەمەش هەژموونی 150 ساڵی دیموکراسی، کە بە چەندین نەهامەتی لە یەکێتی ئەوروپا و جیهان بونیاتنراوە لەناوببات".