گەردەلوول لە میانمار دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی شەش کەس

دیمەنێکی روودانی گەردەلوول (وێنەکە بۆ روونکردنەوە داندراوە)
دیمەنێکی روودانی گەردەلوول (وێنەکە بۆ روونکردنەوە داندراوە)

K24 - هەولێر:

لە میانمار بەهۆی گەردەلوولەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 109 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵێکی سترەیتستایمز، دادگای خۆجێیی میانمار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە رۆژی شەممە 22ـی نیسانی 2023 لە ناوەڕاستی وڵاتەکە گەردەلوولێکی بەهێز روویداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە لەو گەردەلوولەدا، شەش کەس کە چواریان ئافرەت بوون گیانیان لەدەستداوە و 109 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، برینی 16 کەس لە برینداران سەختە.

لەو کارەساتە سرووشتییەدا زیاتر لە 200 خانوو زیانیان بەرکەوتووە و ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنیش بەردەوامە.