کەشناسی باری کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند

K24 - هەولێر: 

کەشناسی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی رۆژی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەىەکى گشتى نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ یەک شەممە 23ـی نیسانی 2023:

کەش/ ئاسمان بە شێوەىەکى گشتى نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت, لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکان نمە باران دەبێت هەندێک کات دەگۆرێ بۆ تاوە باران.

پلەکانی گەرما/ بەنزیکەی ( 1 تـــا 3 ) نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ.

خێراى با / مام ناوەند دەبێت (20 - 30) کم/ک لەهەندێک ناوچە چالاک دەبێ بۆ سەروی 30کم/ک
ئاراستەی با / لەگۆڕاندایە.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 - 9 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای سبە دووشەممە 24ـی نیسانی 2023:

کەش/ بە هۆى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستوى دەریاى ناوەڕاست بەسەر ناوچەکەمان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ چالاک بوونى هەورە تریشقەو چاوەڕوان دەکرێت باران زۆربەى ناوچە کانى هەرێم بگرێتەوە بە دیایکراوى لەکاتەکانى دوای نیوەڕۆدا. هەندێک جار بەشێوەى لێزمە باران دەبێت . کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانى درەنگانى شەودا کۆتایى دێت.

پلەکانی گەرما/ نزم دەبنەوە بە ڕێژەى ( 3تـــا 4 ) لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

خێراى با / مام ناوەند دەبێت (20 - 30) کم/ک.

ئاراستەی با / لەگۆڕاندایە.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 - 9 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 23- 04 - 2023