جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: وەزیری ناوخۆ دەتوانێت بڕیای ناردنی پەنابەران بۆ رواندا جێبەجێبکات
K24 - هەولێر:
جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ بەپێی بڕگەی 39ی سەرپشکبوون دەتوانێت بڕیای ناردنی پەنابەران بۆ رواندا جێبەجێبکات.
جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاند، ئەوان سنوورەکانیان بۆ هاووڵاتیانی ئۆکرانیا، هۆنگ کۆنگ و ئەفغانستان کردووەتەوە و چاویان لەوەیە بتوانین رێگەی زیاتر بۆ پێشوازیکردن لە هاتنی هاووڵاتیان بۆ بەریتانیا بکەنەوە.
سەبارەت بە ئەگەری راگرتنی بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ رواندا لەلایەن دادگاکانی ئەوروپاوە، ئۆلیڤەر داودن گوتی: بەپێی بڕگەی 39ی سەرپشکبوون، وەزیری ناوخۆ دەتوانێت بڕیارەکە تێپەڕێنێت، بەڵام ئێمە لەگەڵ دادگاکان لەهەماهەنگیدا دەبین.
ئۆلیڤەر داودن لەبارەی دۆخی ناوخۆی سوودانەوە گوتی: دۆخی سوودان مەترسیدار و ئاڵۆزە و گرژییەکان بە خێرایی تەشەنە دەکەن، هێشتا زۆر مەرسی لەسەر هاوڵاتیانیان لە سوودان نییە و کاری لەپێشینەشیان پاراستنی ژیانیانە.