ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان له باره‌ی مێسی ئاشكرا ده‌بێت
گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی به 15 جانتایه‌وه بۆ بارسێلۆنا، میدیایه‌كانی ئه‌ورووپای وروژاندووه، موندۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: مێسی له هه‌مووكاتێك زیاتر نزیكه له گه‌ڕانه‌وه‌ی. له به‌رامبه‌ردا میدیایه‌كانی فه‌ره‌نسا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه پاریس بۆ مانه‌وه‌ی مێسی شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن له‌به‌رخاتری رازیبوونی دڵی مێسی راهێنه‌ره‌كه‌شیان دووربخه‌نه‌وه.
لیۆنێل مێسی بە یاوەری تەواوی ئەندامانی خيزانەکەی و به 15 جانتا گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی شاری بارسێلۆنا و له ده‌رگه‌یه‌كی جیاوازی فرۆكه‌خانه‌كه و دوور له چاوی میدیایه‌كان گه‌ڕایه‌وه كه‌ته‌لۆنیا.
جیرارد رۆمیرۆ رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه مێسی له هه‌موو كات زیاتر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا نزیكه، ده‌شڵێت: چاوه‌ڕێ بكه‌ن له رۆژانی داهاتوو رووداوی نوێ و جیاواز هه‌ست پێده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كارگێری پاریس سانجێرمان هه‌وڵه‌كانیان بۆ رازیكردنی لیۆ ده‌ست پێكردووه و ئاماده‌ن هه‌موو رێگه‌یه‌ك له پێناو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بگرنه‌به‌ر.
گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له هاوینی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، هێشتا هیچ هه‌وڵیكی فه‌رمی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌نراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی بارسێلۆنا به ئاشكرا خواستی خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی ده‌ربڕیوه. كارگێری پاریسیش سوورن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه.
پێگه‌ی (لی پارسیان)ـی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه لیۆنێل مێسی خۆشحاڵ نییه به كاركردن له‌گه‌ڵ كریستۆف گاڵتیێ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كارگێری پاریس سانجێرمان ئاماده‌ن راهێنه‌رێك به ئاره‌زووی مێسی ده‌ستنیشان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت وه‌كو سووپرایزێك بۆ رازیكردنی مێسی له‌گه‌ڵ زینه‌دین زیدان بكه‌ونه گفتووگۆ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو زیزۆ راهێنه‌رایه‌تی مێسی، ئێمباپێ و نێیمار له پاریس بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كردووه ئێمباپێ ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان كۆبووه‌ته‌وه و داوای لێكردووه كه ده‌بێت به هه‌ر جۆرێك بێت لیۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو له پاریس بهێڵنه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و لێكتێگه‌یشتنێكی باش له نێوان مێسی و ئێمباپێ دا هه‌یه، به‌جۆرێك لیۆ 15 ئاسیستی بۆ ئه‌و هێرشبه‌ره لاوه‌ی پاریس كردووه.