لە کۆی 193 وڵاتدا عێراق 115ـەمین دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهانە

kurdistan24.net

K24 – بەغدا:

سەرەڕای دەوڵەمەندی رێژەی هەژاری لە عێراق %25ــە ، هەروەها لە کۆی 193 وڵات عێراق 115ـەمین دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهانە.

بە گوتەی بەشێک لە هاووڵاتیانی بەغدا، لە وڵاتێکی دەوڵەمەند دەژین و هیچ سیستمێکی تێدا نییە بۆ رێکخستنەوەی ئابووری تاک و بە یەکسانی دابەشکردنی داهات.

هەروەها دەشڵێن، گشت وڵاتانی جیهان مافیان بۆ هاووڵاتیانی خۆیان دابینکردووە بە تایبەت بۆ کەسانی بە تەمەن، سەربارەی ئەوەی عێراق لە هەموو روێکەوە دەوڵەمەندە بەڵام هیچ سوودێکی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییانی خۆیدا نییە.