لە هێرشێکدا لە بۆرکینا فاسۆ 60 هاووڵاتی مەدەنی کوژران

هێزە چەکدارەکانی بۆرکینافاسۆ
هێزە چەکدارەکانی بۆرکینافاسۆ

K24 - هەولێر

بەرپرسێکی شارۆچکەی ئۆواهیگۆیای بورکینا فاسۆ رایگەیاند، لە باکووری وڵاتەکە نزیکەی 60 هاووڵاتی مەدەنی لەلایەن ئەوکەسانەوە کوژراون کە جلوبەرگی هێزە چەکدارەکانی بورکینافاسۆیان پۆشیووە.

لامین کەبۆرە، داواکاری گشتی خۆجێی، رایگەیاند، دوای هێرشکردنی گرووپێکی چەکدار بۆ سەر گوندی کەرما لە ناوچەی یاتانگە لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک مالی، نزیکەی 60 هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن ئەو گرووپەوە کوژراون کە جلوبەرگی هێزە چەکدارەکانی بورکینا فاسۆیان لەبەردا بووە، ئەو هێرشانەش ساڵانە دووبارە دەبنەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە هێرشەکە نەخراوەتەڕوو.

هیومان رایتس وۆچ لە مانگی ئاداردا رایگەیاندبوو، کە هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی لە ساڵی 2022ـەوە پەرەی سەندووە، هاوکات هێزە ئەمنییەکان و هێزە بەرگرییە خۆبەخشەکان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام دەدەن.

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بۆرکینا فاسۆ، هێرشبەرانی نەناسراو لە 15ی نیساندا لە هەمان ناوچەی باکووری بورکینا فاسۆ لە نزیک ئۆوایگویا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپا و هێزە خۆبەخشەکان، 40 کەسیان کوشت و 33 کەسی دیکەش برینداربوون.