هەناردەی فەرشی ئێرانی کەمیکردووە

K24 - هەولێر

ئەندامێكی ژووری بازرگانی ئێران رایدەگەیەنێت: داتاكانی هەناردەی فەرشی ئێران بۆ دەرەوەی ئێران بێ ئەندازە كەمبووەتەوە و ئەمەش نیشانەی شەرمەزارییە و لە ئاستی كارەساتدایە.

حاج ئەمیری رەزا حاجی ئەمیری، ئەندانی ژووری بازرگانی ئێران راگەیاند: "لە چوار دەیەی قەبارەی هەناردەی فەرشی ئێرانی یەك ملیار و 700ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئێستا كەمبووەتەوە بۆ 50 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا وڵاتەكەمان رابردوو بە پایتەختی فەرشی حیهان ناوی دەهات".

ئەندامەكەی ژووری بازرگانی گوتیشی: "دابەزینی هەناردەی فەرشی ئێرانی لە سەردەمی مەحموود ئەحمەدی نەژاد  سەرۆككۆماری پیشووی ئێرانەوە دەستی پێكردوە، بەڵام ئێستا لە بازاڕی جیهانی هەریەك لە وڵاتـانی هیندستان و پاكستان و توركیا رۆڵیكی گەورەیان لە بازاری جیهانی هەیە و كێبەركی ئێران دەكەن، جگە لەوەش ئەفغانستان بەهەمان شێوە هاتووەتە ریزی كێبڕكێكارانی جیهانی.