منداڵێكی یەک ساڵان لە سلێمانی بەهۆی سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستدا

ەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشید
ەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشید

K24 - هەولێر:

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن یەک ساڵان بە هۆی سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوە گیانی لەدەستدا.

لەو بارەیەوە دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو منداڵە پێش ئەوەی بهێنرێتە نەخۆشخانەکەی ئەوان گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشید گوتیشی: کەسوکاری منداڵەکە درەنگ گەیاندویانەتە نەخۆشخانە و ساڵانە لە هەموو وەرزەکانی ساڵ ئەو حاڵەتانەیان هەیە.