دكتۆر ژیار ئاغاپووری: كۆچی پێچه‌وانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه
K24 - له‌نده‌ن:
یه‌كێك له پانێڵه‌كانی كۆنفرانسی توێژینه‌وه‌ی كوردی له له‌نده‌ن، كۆچی پێچه‌وانه‌ی هاووڵاتییانی كورده به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی له كوردستان، پێشكه‌شكرا، تێیدا باسی له‌وه‌كرد، كۆچی پێچه‌وانه په‌یوه‌سته به پرسی سیاسی و ئابووری، ئه‌و كۆچه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
دكتۆر ژیار ئاغاپووری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی له كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كۆچ فره ره‌هه‌نده، هه‌م چوون و هه‌م هاتنه‌وه، ئامانجی ئێمه ناساندنی كۆچی پێچه‌وانه‌یه، بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئاغاپووری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌ساڵی 2007 تا 2014ـه‌وه له وڵاتانه‌وه به لێشاو كۆچی پێچه‌وانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، له 2014 تا 2018 به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش ئه‌و كۆچه وه‌ستا، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی گه‌ڕابوونه‌وه‌ش، دووباره رۆیشتنه‌وه. ده‌شڵێت: " له ئێستا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه".
كۆنفرانسی توێژینه‌وه‌ی كوردی له له‌نده‌ن، له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئابووری و زانسته سیاسییه‌كان، كه به‌شێكه له زانكۆی له‌نده‌ن، دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
زانكۆی له‌نده‌ن گرنگی زۆر به پرسی كورد ده‌دات، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردووش‌دا زنجیره توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوردستان ئه‌نجامداوه، ئه‌م كۆنفرانسه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌دەچێت، ده‌مێكه ئاماده‌كاری بۆ کراوە.
له‌و كۆنفرانسه‌ده نزیكه‌ی 100 ئه‌كادیمیست، كه‌سایه‌تی كورد و بیانی تێدا به‌شدارییان كردووه، كه به‌شێكیان خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و توێژینه‌وه‌ن له‌باره‌ی كوردستانه‌وه.