"ھەندێك لایەن و گرووپ دەیانەوێ ئاڵۆزی لە سنووری نەینەوا دروست بكەن"
K24 - هەولێر:
ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی لە نەینەوا دەڵێن، "ھەندێك لایەن و گرووپ دەیانەوێ ئاڵۆزی لە سنووری نەینەوا دروست بكەن، بۆ ئەوەی كێشە لە نێوان نەتەوە و پێكھاتەكان دروست بكەن، لە كاتێكدا ئێستا موسڵ و دەشتی نەینەوا ئارامن.
لهمبارهیهوه شەریف سلێمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند، ھەندێك گروپ و لایەن ناڕەزایی دەردەبڕن دژی گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری شارەدێی بەعشیقە، بەڵام ئەوەی كراوە مافێكی سرووشتیی حزبە و بە گوێرەی شایستەی ھەڵبژاردنە.