بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.1 پلەی رێختەر وڵاتێکی ئاسیای هەژاند

بوومەلەرزە
بوومەلەرزە

K24 - هەولێر:

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.1 پلەی رێختەر کەناراوەکانی دوورگەی سوماترای لە ئەندەنوسیا هەژاند و دانیشتوانی دوورگەکەی ناچارکرد، ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، دوای بوومەلەرزەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی تسونامی لێدراوە.

ئاماژە بەوەشدرا، بوومەلەرزە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زیانی ماددی زۆر گەورەشی لێنەکەتووەتەوە.

پاتریت سانینی، یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەکەیە و لەبارەی بوومەلەرزەکە گوتی: زۆر بەهێز بوو، نەماندەتوانی بەپێوە بوەستین و لەکاتی چوونەدەرەوە دەستمان بە دیوارەکانەوە دەگرت، وامزانی تسونامی روودەدات، بەڵام خۆشبەختانە تسونامی رووینەدا.

دەزگای جیۆفیزیکی ئەندەنوسیا هۆشداری لە ئەگەری روودانی تسونامی بڵاوکردەوە و بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر هێشتیەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتادا رایگەیاندبوو کە هێزی بوومەلەرزەکە لە 7.1 پلەی رێختەر زیاترە.