موجاهيدين ئێرانى وروژاندووه
K24 – ههولێر:
ئێران بەڕێوبەری نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی میسری بانگکردە وەزارەتی دەرەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە هۆی بەشداریکردنی کەسایەتییەکانی میسر لە کۆبوونەوەی رێکخراوی موجاهیدينى خهلقدا، بەڕێوبەری نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتەی لە تاران بانگکردە وەزارەتی دهرەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، بڵاويكردهوه، یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حەمید رەزا دێهقانی، بەشداریکردنی چەند پەرلەمانتارێکی ميسری لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی رێکخراوی موجاهیدنی خەڵقدا بە دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران وهسفكرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێشتر بە هۆی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی موجاهیدن لە فەرەنسا، باڵێۆزی ئەو وڵاتەی بانگ کردبووە وەزارەتی دەرەوە.
شەممەی هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی فراوانى رێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران کە یەکێک لە گروپە دژبەرەکانی ئێرانە، بە بەشداریی چەند کەسایەتییەکی فەرەنسا، ئەمریکا، سعوودییە و میسر و چەند وڵاتی دیکە لە نزیک پاریس بەڕێوەچوو میوانەکان وەک بەڕێوبەرانی رێکخراوەکە دروشمی رووخانی کۆماری ئیسلامییان گوتەوە.