هەندێک گەشتیار سرووشتی باڵەکایەتی دەشێوێنن
K24 - چۆمان
گوڵ شلێر گوڵێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یه، ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی چه‌ندین جۆر و ره‌نگی جیاوازی گوڵی شلێری لێیه و له وه‌رزی به‌هار ده‌بێته شوێنی گه‌شتیاران و بۆ وێنه‌گرتن و كات به‌سه‌ربردن سه‌ردانی ناوچه‌كانی رازاوه به گوڵی شلێر ده‌كه‌ن، له دوو رۆژی رابردوو یه‌كێك له ژینگه‌پارێزانی چۆمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك گرته‌ڤیدییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گوڵه ده‌گمه‌نه قرتێنرابوون و فڕێدرابوون، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
مزه‌فه‌ر عوسمان، یەکێکە لە ژینگه‌پارێزانی دەڤەری باڵەکایەتی بە کوردستان24ی گوت: "188 گوڵی شلێرم هەژمارکردن کە قرتێندرابوون و لەسەر رێگا داندرابوون، ئەمەش ئاسەواری ئەو وێرانەیە کە لێرە دژی ژینگە سازاندوویانە بۆ دوو رۆژ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەڕاستی ئەمە زۆر ئازاریدام و نیگەرانی کردن، دەبینم کە ئەم وێرانکارییانەش بەردەوامن".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كان، وەک کاردانەوەیەکی خێرا ئیداره‌ی ناوچه‌كه رێگای گه‌یشتن به‌و كوێستانه‌ی داخست.
د. عه‌لی مه‌لا پسپۆری رووه‌كناسی، دەڵێت: "هەر گوڵە شلێرێک پێویستی بە چوار تا پێنج ساڵە بۆ رووانی، ئەمە بۆ ئەوەش دروستە کە بیکەیتە دەستچن، تۆ وەرە پێنج ساڵ چاوەڕێی شکۆفەی گوڵێک بیت و لە ماوەیەکی کەمی چەند خولەکی ئەم گوڵانە بەیەکجاری لەناو ببرێن".
لە کوردستان گوڵی شلێر ده‌گمه‌نه و پێنج جۆر و سێ ره‌نگی جیاوازی هه‌یه، له‌و ڵاتان سزای یاسایی دیاركراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیان به‌م گوڵه ده‌گه‌یێنن، بۆ نموونه له وڵاتی توكیا سزای لێكردنه‌وه‌ی هه‌ر گوڵه شلێرێك بڕی (60) هه‌زار (163) لیره‌یه كه ده‌كاته زیاتر له (3)هه‌زارو (100)دۆلاری ئه‌مەریكی، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان سزای بۆ دیاری نه‌كراوه.