وشکەساڵی دانیشتوانی ئەهوارەکانی عێراق ناچار بە کۆچ دەکات

K24 - هەولێر:

بەهۆی وشکەساڵی و کێشەی کەم ئاوییەوە خەڵکی ئەهوارەکانی باشوری عێراق بەرەو شار و گوندەکان کۆچ دەکەن.

بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بێت، لەسەدا60ی خەڵکی ئەهوارەکان لە باشووری عێراق لە ناسریە لەخوار هێڵی هەژاریەوە دەژین، چونکە زۆرینەیان بەهۆی وشکەساڵیەوە کاریان لەدەستداوە.

پێشتر ناوچەکە شوێنێکی گەشتیاری بووە و بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر سەردانی کردووە و، بژێوی ژیانی دانیشتوانی ئەهوارەکان لەسەر ئاوی ناوچەکە بووە، بەڵام دوای کەمبوونەوەی ئاستی ئاو، زۆرینەی گەنجەکانی ناوچەکە بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن.

تەنیا لە ماوەی یەکساڵدا، 1200 خێزان لەم ناوچەیە کۆچیان کردووە بەرەو ناو شار و گوندەکانی دیکە.