تەقە لە کوڕێکی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکرێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا

K24 - هەولێر:
لە چەمچەماڵ تەقە لە کوڕێکی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکرێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو کوڕەی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک ناوی سەرهەدە و تەمەنی نزیکەی 24 ساڵانە، دوای عەسر لە گەڕەکی ئاوارەکان کە بە چلوهەشتییەکان ناسراوە، تەقەی لێدەکرێت و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکەش تەرمی ئەو گەنجە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی چەمچەماڵ و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان وابڕیارە لە گۆڕستانی چەمچەماڵ بەخاک بسپێردرێت.