كه‌شناسی عێراق: له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كات
K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژانی داهاتوو بارانبارین كۆتایی پێدێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كات.
عامر ئه‌لجابری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی بارسته هه‌وای ده‌ریای سووره‌وه، له رۆژانی رابردوو بارانبارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بوو، ئه‌مشه‌و كاریگه‌رییه‌كان كۆتاییان پێدێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی ئایار پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین روو زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق ده‌كات.