"ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی بەشە خۆراکی مانگانە تەواو بووە"

دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ له‌ عێراق
دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ له‌ عێراق

K24 - هەولێر:

دابەشکردنی سەبەتە خۆراکی مانگانە بەشێوەیەکی بەردەوام و رێکخراو بەسەر هاووڵاتییان تاڕادەیەک یارمەتیدەرە بۆ جێگیری نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا و رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی خۆراک و باری سەرشانی هاووڵاتییان سووک دەکات.

لەبارەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی بەشە خۆراکی مانگانەوە، بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیای بازرگانی بەشە خۆراکی کەربەلا رایگەیاندووە، هەوڵەکانی کۆمپانیاکە بەردەوامە بۆ دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی بەشە خۆراکی ئەم ساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا.

جاسم تائی، بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیای بازرگانی بەشە خۆراکی کەربەلا ئاماژەی بەوە کردووە، هەموو ئامادەکارییەکان تەواوکراون بۆ دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی ئەم ساڵی بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا، کە هەریەک لە بابەتەکانی رۆنی زەیت، شەکر، برنج، ئاوەتەماتە و پاقلەمەنییەکان لەخۆدەگرێت.

سەرچاوە: ئاژانسی دەنگ و باسی عێراق